فێستیڤاڵی کوردستان بۆ هونەری میوزیک و گۆرانی دەستیپێکرد

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 133‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو

ئەمڕۆ دووشەممە 18/11/2019 لە هەولێر فێستیڤاڵی کوردستان بۆ هونەری گۆرانی و میوزیک بەبەشداری هەشت  تیپی میوزیک لە هەر چوار پارچەی کوردستان و سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان بەڕێوەچوو.

فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: ئامانج لەئەنجامدانی فێستیڤاڵەکە کۆکردنەوەی هونەرمەندانی هەرچوارپارچەی کوردستانە و گرینگیدانە بە گۆرانی و میوزیکی کوردی.

فەرهەنگ غەفور، ڕاشیگەیاند: وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بڕی 60 ملیۆن دیناری بۆ ئەنجامدانی فێستیڤاڵەکە خەرجکردووە کە ئێمەش بۆ هەر گروپێک بڕی ملیۆنێک و 500 هەزار دینارمان داناوە.

فێستیڤاڵی کوردستان بۆ هونەری گۆرانی و میوزیک دووەمین فێستیڤاڵە لە هەولێر ئەنجامدەدرێت و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

ک. س

bevl_ rayan

Attachments20:36 (1 hour ago)
to me
 
 
 
 
 
 

فیستیڤاڵی کوردستان بۆ هونەری میوزیک و گۆرانی دەستیپێکرد

دواڕۆژ: سەنگین خۆشناو

ئەمڕۆ دووشەممە 18/11/2019 لە هەولێر فیستیڤاڵی کوردستان بۆ هونەری گۆرانی و میوزیک بەبەشداری هەشت  تیپی میوزیک لە هەر چوار پارچەی کوردستان و سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان بەڕێوەچوو.

فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشەنبیری و هونەری هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند:" ئامانج لەئەنجامدانی فیستیڤاڵەکە کۆکردنەوەی  هونەرمەندانی هەرچوارپارچەی کوردستانە و گرینگیدانە بە گۆرانی و میوزیکی کوردی.

فەرهەنگ غەفور، ڕاشیگەیاند:" وەزارەتی ڕۆشەنبیری و لاوان بڕی 60 ملیۆن دیناری بۆ ئەنجامدانی فیستیڤاڵەکە خەرجکردووە کە ئێمەش بۆ هەر گروپێک بڕی ملیۆنێک و 500 هەزار دینارمان داناوە.

فیستیڤاڵی کوردستان بۆ هونەری گۆرانی و میوزیک دووەمین فیستیڤاڵە لە هەولێر ئەنجامدەدرێت و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure