عادل عەبدولمەهدی: دەبێت چەک تەنیا لە دەستی حکومەتدا بێت

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 189‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

نووسینگەی رۆژنامەوانی عادل عەبدولمەھدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عادل عەبدولمەھدی فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكان و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە سەردانێكیدا بۆ زانكۆی بەرگری بۆ توێژینەوەی سەربازی وتوویەتی، پاراستنی مافی ھەموو عێراقییەكان لە چواچێوەی سەروەری یاسا و ئاسایش و سیستمدا لە پێشینەی كارەكانی حكومەتە.

سەرۆك وەزیران جەختیشی كردۆتەوە، تەنھا یەك دەوڵەت ھەیە ئەویش عێراقە، گەلی عێراقیش سوپای راستەقینەی وڵاتە، ھیچ بژاردەیەك نییە جگە لە پاڵپشتی كردنی ھێزە چەكدارەكان، ناكرێت قەوارەی ناشەرعی قبوڵبكرێت، یان نابێت چەك لەدەرەوەی شەرعییەتی دەوڵەتدا بێت، چەك دەبێت لەدەستی دەوڵەتدا بێت.

بەپێی بەیاننامەكەی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی لە وتەكەیدا وتوویەتی ھەوڵ دەدەین ھەمواری پێویست لە دەستووردا بكەین.

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure