له‌ بریی قه‌رز ده‌ست به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین به‌نده‌ری وڵاته‌كه‌دا ده‌گرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1514‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وڵاتی كینیا له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه‌ چونكه‌ به‌نده‌ری مۆمباسا كه‌ پڕداهاتترین به‌نده‌ری وڵاته‌كه‌یه‌، له‌لایه‌ن چین-ه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردادەگیرێت ئه‌گه‌ر نه‌توانێت له‌كاتی دیاریكراودا قه‌رزه‌كانی پەكین بداته‌وه‌.

ئه‌م قه‌رزه‌ پێشتر له‌لایه‌ن چینییه‌كانه‌وه‌ بۆ په‌ره‌پێدان به‌ سیستمی هێڵی ئاسن له‌ كینیا وه‌رگیراوه‌ و بڕه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 4.9 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی.

ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌نده‌ره‌ی كینیا بكه‌وێته‌ ژێر كۆنترۆڵی قه‌رزده‌ره‌ چینییه‌كانه‌وه‌ ئه‌وا هه‌زاران كرێكاری به‌نده‌ره‌كە ناچارده‌بن كار بۆ قه‌رزده‌ره‌ چینییه‌كان بكه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیشی ده‌ستبه‌جێ ده‌گۆڕدرێن به‌ كه‌سانی سه‌ر به‌ چینییه‌كان.

پێشتریش له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌می 2017دا كاتێك حكومه‌تی سریلانكا نه‌یتوانی ملیاره‌ها دۆلار قه‌رزی چین بگه‌ڕێنێته‌وه،‌ ناچار بوو بۆ ماوه‌ی 99 ساڵ به‌نده‌ری هامبانتۆتا بدات به‌ چینییه‌كان، به‌وه‌یش چین توانی ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بگرێت كه‌ ته‌نیا چه‌ند سه‌د كیلۆمه‌ترێك له‌ هیندستانی ركابه‌رییه‌وه‌ دووره‌ و پێگه‌یه‌كی گرنگی بازرگانی و سه‌ربازییە. 




پ: ل. م 

ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure