وەزیری دارایی لەبارەی دابەشکردنی سێ مووچەوە روونکردنەوە دەدات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 5999‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم رایدەگەیەنێت: دەنگۆی پاشەکەوتکردنی مووچەی مانگەكانی 10، 11، 12 دوورن لە راستییەوە و دەڵێت: "مووچەی فەرمانبەران 30 رۆژ جارێك لە كاتی خۆیدا بەبێ دواكەوتن دابەشكراوە و بەو شێوەش بەردەوام دەبێت".


ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "پاشكەوت هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە، لەسەرەتای دەست بەكاربوونمان بە هیچ جۆرێك مووچە دوانەكەوتووە و لەكاتی خۆیدا موچە دابەشكراوە".
 
دەشڵێت: "دەبێت هاووڵاتی و مووچەخۆران هۆشیاربن هەموو بڕیار و ڕێنماییەكانمان لە راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری بە شەفافی بڵاو دەكەینەوە، بۆیە نابێت بڕوا بە درۆ و چەواشەكاری بكەن".

 

ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure