سیستمێكی یه‌كگرتوو له‌ ده‌وازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێم جێبه‌جێده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 183‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بڕیاریدا له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا، لە سەرجەم دەروازەکانی هەرێمی کوردستان پسوولەی وەرگرتن بکرێتە ئەلیکترۆنی و لەماوەی‌ 12 رۆژی دیكه‌یشدا ژماره‌ی پشكنینه‌كان له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی هه‌رێم یه‌كده‌خرێن و كار به‌ یه‌ك سیستمی یه‌كگرتوو ده‌كرێت. 


محه‌مه‌د ئیلخانلی، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند"له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه‌ پێمانڕاگه‌یاندراوه‌ كه‌ كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی كێشه‌ی بازرگانان له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن و سه‌رچاوه‌كانی داهات له‌ڕێگه‌ ده‌روازه‌كانه‌وه‌ زیادبكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ بڕیاریانداوه‌ لە 20ی تشرینی دووه‌می 2019ەوە له‌ سەرجەم دەروازەکانی هەرێمی کوردستان پسوولەی وەرگرتن بکرێتە ئەلیکترۆنی، هه‌روه‌ها له‌ 1ی كانونی یه‌كه‌می 2019 له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی هه‌رێم ژماره‌ی پشكنینه‌كان یه‌كده‌خرێت و كار به‌ یه‌ك سیستمی یه‌كگرتوو ده‌كرێت".

له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی پێناسه‌ی گومرگیی یه‌كگرتوو له‌ هه‌رێم، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی وتی:"به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دارایی دڵنیایانكردووینه‌ته‌وه‌ كه‌ پێناسەی گومرگیی لە دەروازەکانی سنووری هەرێم جێبەجێدەکرێت، به‌ڵام لە ناوچەکانی تری عێراق پێوەی پابەند نابن، ئه‌مه‌یش وایكردووه‌ جۆرێك له‌ گۆڕینی رێڕه‌وی بازرگانی دروستببێت و داهاته‌كه‌ كه‌مبێته‌وه‌، لەكاتێكدا لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە داهاتی گومرگەکان لە دوای نەوت و بەشە بودجەی هەرێم، بە داهاتی سێیەم دادەنرێت".



پ: ل. م 
ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure