دواڕۆژ 10- مه‌كسیك: سوپا و هێزی ده‌ریایی هه‌یه و ته‌نیا 0.6%ی كۆی داهاتی تاكه‌كه‌سییان بۆ خه‌رج ده‌كرێت كه یه‌كسانه به 7 ملیار دۆلار. 9- ئایرله‌ندا: سوپاكه‌ى له 9 هه‌زار و 500 سه‌رباز پێكهاتووه و ته‌نیا 0.6%ی كۆی داهاتی تاكه‌كه‌سى بۆ خه‌رج ده‌كرێت كه یه‌كسانه به 1.2 ملیار دۆلار. 8- دۆمینیكان: هێزی ئاسمانی و زه‌مینی و ده‌ریاییان هه‌یه و له 44 هه‌زار كه‌س پێكهاتوون. ته‌نیا 0.6%ی كۆی داهاتی تاكه‌كه‌س بۆ سوپاكه‌یان خه‌رج ده‌كرێت كه یه‌كسانه به 362 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی. 7- ماڵتا: خاوه‌نی یه‌كێكه له بچووكترین سوپاكانی جیهان و ته‌نیا 2 هه‌زار سه‌ربازیان هه‌یه. بودجه‌كه‌یان 0.6%ی كۆی داهاتی تاكه‌كه‌سه و ده‌كاته 53.1 ملیۆن دۆلار. 6- پاپوانیوگینیا: ته‌ینا 2 هه‌زار و 100سه‌ربازیان هه‌یه و 0.5%ی داهاتی وڵات بۆ سوپا خه‌رج ده‌كرێت كه یه‌كسانه به 84 ملیۆن دۆلار. 5- گواتیمالا: هێزی ئاسمانی و زه‌مینی و ده‌ریاییان هه‌یه و ته‌نیا 0.4%ی كۆی داهاتی تاكه‌كه‌س بۆ سوپاكه‌یان خه‌رج ده‌كه‌ن كه ده‌كاته 211 ملیۆن دۆلار. 4- غانا: چه‌كه‌كانی له ئێران و چین و رووسیاوه به‌ده‌ستدێنێت و ته‌نیا 0.3%ی كۆی داهاتی تاكه‌كه‌س بۆ سوپاكه‌یان خه‌رج ده‌كرێت كه ده‌كاته 109 ملیۆن دۆلار. 3- ماڵدۆڤیا: 6هه‌زار سه‌ربازیان هه‌یه و ته‌نیا 0.3%ی كۆی داهاتی تاكه‌كه‌س بۆ سوپاكه‌یان خه‌رج ده‌كه‌ن كه 21.8 ملیۆن دۆلاره. 2- مۆریتیۆس: ته‌نیا 0.2%ی كۆی داهاتی وڵاته‌كه بۆ سوپاكه‌یان خه‌رج ده‌كه‌ن كه ته‌نیا 14 ملیۆن دۆلاره. 1- ئایسله‌ندا: سوپاكه‌یان ته‌نیا له 210 سه‌ربازی ئه‌رك و170 سه‌ربازی یه‌ده‌ك پێكهاتووه و0.1%ی داهاتی وڵاته‌كه‌یان بۆ سوپا خه‌رج ده‌كرێت كه ده‌كاته 9.9 ملیۆن دۆلار. پ: ل. م بڵاوكردنه‌وه :هـ.ق