دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ١١ ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه كه سه‌رجه‌میان كوتله‌ی پارتی دیمو‌كراتى كوردستانن له نێو لیستی برایه‌تی، بانگهێشتی به‌رده‌م دادگای ده‌ستپاكی كران به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا.
به‌پێی نوسراوێك كه ده‌ستی دواڕۆژ كه‌وتووه، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپاكی كه‌ركوك به‌پێی ماده‌ی ٣٤٠ی یاسای سزادان، بانگهێشتی رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ١١ ئه‌ندامی دیكه‌ی كردووه كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی لیستی برایه‌تین له‌پشكی پارتی.
به‌پێی نوسراوه‌كه، ئه‌و ١١ ئه‌ندامه‌ى پارتى پێكدێن له محه‌مه‌د كه‌مال، دڵشاد پیرۆت، نه‌سرین خالید وه‌هاب، په‌روین محه‌مه‌د ئه‌مین، شێرزاد عادل خورشید، فوئاد حسێن كوێخا، مه‌حمود محه‌مه‌د، عیرفان جه‌مال، ریاز دانوك، عه‌لی نامق و ئه‌دور ئۆدیشۆ.
ماده‌ی ٣٤٠ له‌یاسای سزادانی عێراقی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بۆ خزمه‌تی گشتی به‌ئه‌نقه‌ست زیان به سامان و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و شوێنه بگه‌یه‌نێت كه كاری تێدا ده‌كات، سزاكه‌شی دیاریكردوه به‌زیندانیكردن كه له ٧ ساڵ زیاتر نه‌بێت.
له‌دوای رووداوه‌كانی ئیكتۆبهری ساڵی ٢٠١٧ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌ندامانی پارتی له‌لیستی برایه‌تی، كه‌ركوكیان به‌ره‌و هه‌ولێر به‌جێهێشت و بوهۆكاری سیاسی ئاماده نه‌بوون بگه‌ڕێنه‌وه دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
پێداچوونه‌وه :هـ.ق