مۆری ته‌ندروستى گۆشت ساخته‌كراوه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 968‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
 گۆشتفرۆشێک مۆری ساخته‌ى تەندروستی بەکارهێناوە و داویەتی لە گۆشتى ئه‌و ئاژەڵانەی (کوشتوویەتی) و لە بازاڕدا بە هاووڵاتیانی فرۆشتووە.

 
مۆفه‌ق زاهیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌له‌وه‌ر له‌ ‌‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بە دواڕۆژی راگه‌یاند"به‌هۆی فرۆشتنی  گۆشتی بێمۆر و ته‌زویركردنی مۆری كوشتارگه،‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی دووكانێكى گۆشتفرۆشییان شارى سلێمانی داخست و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌‌".
 
وتیشى"فرۆشتنی گۆشتی بێمۆر و مۆركردنی به‌شێوه‌ی نایاسایی، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌پێدراو نییه‌. بۆیه‌ ده‌ست به‌سه‌ر گۆشته‌ بێمۆره‌كه‌یشدا گیراوه ‌و ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ریی سلێمانی كراوه‌ بۆ له‌ناوبردنی".

پ: ل. م 
 بڵاوكردنه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure