سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگایه‌ك ده‌برێنه‌ به‌رده‌م دادگا

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 302‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌عقوبه‌ له‌ پارێزگای دیاله‌، فه‌رمانی راپێچكردنی بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ بۆ به‌رده‌م دادگا ده‌ركرد، به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ماڵی گشتییان بۆ خۆیان خه‌رجكردووه‌.

راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ١٨ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٩ ئاشكرای كرد «دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند به‌ پرسی ده‌ستپاكی له‌ به‌عقوبه‌ بڕیایداوه‌، به‌پێی ماده‌ی ٣٤٠ی یاسای سزدان، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ راپێچی دادگا بكرێن".

ئاشكراشیكرد «دادگا ئه‌و فه‌رمانه‌ی دوای ئه‌وه‌ ده‌ركردووه‌ كه‌ تۆمه‌تباركراون به‌وه‌ی، هاوكارییه‌كی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان بۆ خۆیان خه‌رجكردووه‌".


روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ :هاوكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕی (500,000,000) پێنجسه‌د ملیۆن دیناربووه‌ وه‌ك پێشینه‌ی به‌كارخستن به‌خشیویه‌تییه‌ پارێزگای دیاله‌، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و بڕه‌ پاره‌یان بۆ چاككردنه‌وه‌ و خه‌رجی میوانداری تایبه‌ت به‌خۆیان خه‌رجكردووه‌".
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure