ئه‌و كه‌سه‌ كوژرا كه‌ ده‌ستی له‌ شه‌هیدكردنى هه‌ڤرین خه‌ڵه‌ف دا هه‌بوو

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 6945‌ جار بینراوە
هه‌ڤرین خه‌ڵه‌ف

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 18ی تشرینی دووه‌می 2019) فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی گروپى چه‌كدارى (ئه‌حرار ئه‌لشه‌رقیه‌)‌ له‌ گوندى عه‌ین عیسا كوژرا كه‌ پێشتر له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى رابوردوودا‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و گروپه‌ی‌ كردووه‌ كه‌ هه‌ڤرین خه‌ڵه‌ف-یان  له‌ رۆژئاواى كودستان شه‌هیدی كرد كه‌ ئه‌میندارى گشتى پارتى سوریاى ئاینده‌ بوو. 

بۆزان كه‌رعۆ به‌رپرسی روانگه‌ی كوردی بۆ زانیارییه‌كان، به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند:"له‌ چالاكییه‌كی شه‌ڕڤانانی  هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ گونده‌كانی عه‌ین عیسا، ئه‌حمه‌د حسێن جاسم ناسراو به‌ (ئه‌بو حه‌فز شه‌رقیه‌)كوژرا".

وتیشی:"ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ی  ئه‌حرار ئه‌لشه‌رقیه‌،‌ سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و گروپه‌ بووه‌ كه‌ هه‌ڤرین خه‌ڵه‌ف- یان تیرۆر كرد".
پ: ل. م 
 بڵاوكردنه‌وه‌ :هـ.ق

ئه‌بو حه‌فز شه‌رقیه‌

 

 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure