بڕیارى ده‌ستگیركردنى په‌رله‌مانتارێك ده‌ركرا

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 524‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌رخ به‌غدا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پرسه‌كانى گه‌نده‌ڵى فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ركرد و هه‌موو جۆره‌ گه‌شتێكیشی لێ قه‌ده‌غه‌كرا.

دادگاى ناوبراو فه‌رمانیداوه‌ به‌ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر موڵك و ماڵى ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عی ئه‌ندامى ئێستاى په‌رله‌مان به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى ئه‌وه‌ش به‌پێى ماده‌ى 308 له‌ یاسای سزادانى عێراقى.

 ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عى له‌ خولى پێشودا سه‌رۆكى لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بووه‌ و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى كه‌ ئاڕاسته‌ى كراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌و كاته‌وه‌.

 ئا:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure