نرخی تمه‌ن به‌رز بووه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 401‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،زریان محه‌مه‌د
خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌هاى تمه‌ن هه‌بووه‌ و له‌ماوه‌ى كۆتایی هه‌فته‌ى رابوردوو و سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ نرخی به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی و دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌زى به‌ڵام ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ى به‌رز بووه‌وه‌.


به‌همه‌ن عه‌لی، كاسبكار له‌ بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی شاری سلێمانی به‌ دواڕۆژی ڕاگه‌یاند"ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابوردوو به‌هاى تمه‌ن ملیۆنێك و270 تمه‌ن بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ر 100 دۆلارێكى ئه‌مریكى به‌ڵام ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌سلێمانی نرخی هه‌ر 100 دۆلارێك بوو به‌ ملیۆنێك و 650 تمه‌ن".

ڕاشیگه‌یاند" ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ى تشرینى دووه‌مى 2019 نرخی تمه‌ن به‌پێچه‌وانه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و هه‌ر 100 دۆلارێك به‌رامبه‌ر به‌ یه‌ك ملیۆن و 250 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure