نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كان زیاتر 50%ی كاره‌كانی كراوه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 244‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محه‌مه‌د 


به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن زۆربه‌ی پرۆژه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاوبان زیاتر 50% كاره‌كانیان جێبه‌جێكراوه، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می كۆمپانیاكان دواكه‌وتبێت سزای دەبێت".


ئەمڕۆ 18ی تشرینی دووەمی 2019 دانا عەبدولکەریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك كه‌موكوڕی هه‌بێت له‌ جێبه‌جێكردنی یاخود له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆی دواكه‌وتبێت و هۆكاره‌كه‌ی كۆمپانیای جێبه‌جێكار بێت، به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی لەنێوان به‌ڵێنده‌ر و خاوه‌نكار هه‌یه‌ كه‌ حكومه‌ت یاخود وه‌زاره‌تێكی دیاری كراوه‌، ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕییه‌كه‌ لەلایه‌ن كۆمپانیاكه‌ بێت و ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێنه‌كردبێت، به‌پێی مه‌رجه‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و سزای یاسایی وه‌رده‌گرێت". 

وتیشی: "هه‌ندێك پڕۆژه‌ هه‌ن به‌هۆی قه‌یرانی دارایی وه‌ستاون‌ و حكومه‌ت نه‌یتوانیوه‌ بودجه‌ی بۆ دابینبكات، ناكرێت به‌ڵێنده‌ر سزا بدرێت".
 
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، هه‌ڵمه‌تی چاككردنه‌وه‌ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كان زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ وه‌زاره‌ت كه‌ زۆربه‌ی پرۆژه‌كان له‌ 50% زیاتری كاره‌كانیان كراوه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ بۆ ته‌واو كردنی پرۆژه‌كانیان كه‌ 12/12 یه‌ زۆربه‌ی پرۆژه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كان ته‌واو ده‌بن، ئه‌و پرۆژانه‌ش جێگه‌ی خۆیان گرتووه‌ له‌ ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان .



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure