هەر 18 چركە جارێك ژنێك دەستدرێژی دەكرێتە سەر

هەواڵ / ڕاپۆرت :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 11826‌ جار بینراوە

تاگ :: ڕاپۆرت

دواڕۆژ؛ سیروه‌ عه‌بدوڵا


رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایكردووه‌، لە جیهاندا لە هەر ١٨ چرکەدا ژنێک رووبەڕووی تونوتیژی ده‌بێته‌وه‌، له‌ هه‌رێمى كوردستانیش ئاماره‌كانى توندوتیژیكردن به‌رامبه‌ر ژنان و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ریان به‌رده‌وام رێژه‌یه‌كى به‌رچاو تۆمار ده‌كه‌ن.


هەڵسوکەوتی توندوتیژانە بەرامبەر بە ژنان و سەیرکردنی ژنان وەک رەگەزى دووه‌م لە سەردەمی کۆنەوە تا ئەم سەردەمە، لە کولتوری وڵاتە جیاوازەکاندا هەبووە و بە درێژایی مێژوو دەسەڵاتدارانی حکومەتەکان، پیاوانی ئایینی و بیر و هزری پیاوسالار و یاسای نایەکسان گەورەترین هۆکاربوون بۆ تەشەنە سەندنی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، هه‌ربۆیه‌ رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێناسه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ داناوه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ "دەستدرێژی سێکسی بریتیه‌ له‌ لێدان و هەڕەشە و سەپاندنی بیروڕای زۆرەملێ بە سەر ژناندا، مەحروومکردنی ژنان لە ئازادی، ئازاردانی فیزیکی و هەر چەشنە ئازارێکی دەروونی کە لە لایەن پیاوانەوە بەرامبەر بە ژن ئەنجامدەدرێت".

رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆى به‌ربڵاوى توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر ژنان، پۆلێنێكى تایبه‌تى بۆ جۆره‌كانى توندوتیژى داناوه‌ كه‌ بریتین له‌:

  1. توندوتیژی جەستەیی واتە هەر جۆرە توندوتیژییەکی فیزیکی بەرامبەر بە ژنان وەک لێدان، سوتان، کوشتن.. لەم جۆرە توندوتیژییەدا ئاسەواری توندوتیژی بە جەستەی ژنەوە ئاشکرا و دیارە، بەپێی نوێترین ئامارەکان 25%ی ژنانی جیهان رووبەڕووی ئەم جۆرە توندوتیژییە دەبنەوە و زۆربەیان بە هۆکاری ترس یان ئابڕووچوون کەیسەکە دەشارنەوە و دژ بە پیاو سکاڵا بەرز ناکەنەوە. 
2.توندوتیژی دەروونی: ئەم جۆرە توندوتیژییە بە ڕواڵەت هیچ نیشانەیەکی دەرەکی نییە، بەڵام بریتییە لە: سوکایەتی پێکردن، تانە و تەشەر، جنێودان بێحورمەتی کردن بە ژنان هەڕشە و گوڕەشە.
3. توندوتیژی سێکسی: ئەم جۆرە توندوتیژییە لوتکەی توندوتیژییە بەرامبەر بە ژنان، دەستدرێژی سێکسی، دووگیان بوونی زۆرەملێ و لەباربردنی منداڵ دەچێتە خانەی توندوتیژی سێکسییەوە. 
 4. توندوتیژی کۆمەڵایەتی: ئەم جۆرە توندوتیژییە کە بەبیانووی لادانی ژن لە نەریتەکانی کۆمەڵگا کە لەکەداربوونی شەرەفی خێزانی لێ دەکەوێتەوە ژنان لەلایەن کەسوکاریانەوە رووبەڕووی توندوتیژی و کوشتن دەبنەوە یاخود بە توندی دەکەونە ژێر چاودێری خێزانەکانیان لە ئازادی بێبەشدەکرێن بەزۆر بە شوو دەدرێن و بێبەشدەکرێن لە میرات و لە خوێندن و لە کارکردن.
5. توندوتیژی ئابوری: بریتییە لە پێدانی حەقدەستی کەم بەو ژنانەی کە لە دەرەوەی ماڵ کار دەکەن لەلایەن بەڕێوەبەرەکانیانەوە.

ئاماره‌كانى توندوتیژى دژى ژنان له‌ جیهاندا مه‌تریسدارن، چونكه‌ بەگوێرەی داتاکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لەسەر ئاستی جیهان لە هەر 18 چرکەدا ژنێک رووبەڕووی تونوتیژی دەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تى "لەهەموو جیهاندا %70ی ژنان رووبەڕووی جۆرەها توندوتریژی دەبنەوە"، هەروەها ئامارەکان نیشاندەری ئەم راستییە تاڵەن کە توندوتیژی زۆر زیاتر لە نەخۆشی شێرپەنجە و رووداوی ئۆتۆمبێل قوربانی ژنی لێ دەکەوێتەوە.

هه‌رێمى كوردستانیش وه‌ك به‌شێكى دانه‌بڕاو له‌ جیهان ئه‌م دیاره‌ده‌یه‌ى تێدا هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 10 ساڵی رابوردوودا بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان چەندین بەڕێوەبەرایەتی و نوسینگەی لە قەزا و ناحیەکان کردووتەوە لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان شه‌ش بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و 28 نوسینگە لە ناحیە و قەزا و پارێزگاکان هەیە.

ئەركى سەرەکی ئه‌م نوسینگه‌ و لقانه‌  بریتیه‌ لە ئەرکی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی دۆسیەکان، ئەرکی هۆشیاری و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان، داڕشتنی سیاسەت و نەخشەڕێگه‌ى کارکردن، کردنەوەی ماڵی داڵدەدانی ژنان، دامەزراندنی ئەنجومەنی تایبەت بە کاروباری خانمان، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی کۆمەڵایەتی، دەزگای یەکسانی، نووسینگەی هەرێم بۆ کاروباری ژنان، سەنتەری کوردستان بۆ جێندەر ناسی، کۆمیسیۆنی باڵای رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، راگەیاندنی هەڵمەتی ساڵانەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان.

سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ له‌ ده‌زگا و لق، به‌ڵام دووباره‌ ئاماره‌كانى توندوتیژیكردن به‌رامبه‌ر ژنان به‌رچاون، بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژ بە ژنان، لە ساڵی 2017 رێژەی توندوتیژییەکان بە تایبەت (کوشتن، خۆکوشتن، سکاڵا)  لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە.

ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان دەریدەخەن ساڵی 2018 توندوتیژییەکان لە هەندێک حاڵەتدا تا رادەیەک کەمیان کردووە، بەڵام  ئامارەکانی ساڵی ڕابوردوو بەگوێره‌ى شاره‌كان بەمشێوەیەیە:
هەولێر
14 کوشتن  14 خۆکوشتن 32 خۆسوتان  50 خۆسوتان 3269 سکاڵا و  32 حاڵەتی  سێکسی  
دهۆک:
14 کوشتن21 خۆکوشتن 30 خۆسوتان 32  سوتان 2486 سکاڵا و 35 حاڵەتی سێکسی
سلێمانی:
13کوشتن 15خۆکوشتن 18خۆسوتان 37 سوتان 1909 سکاڵا و 45 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی
 
گەرمیان:
3 کوشتن 6 خۆکوشتن 12خۆسووتان ٤ سووتان 991 سکاڵا و 12حاڵەتی سێکسی 
ڕاپەڕین:
 1کوشتن 9 خۆکوشتن 8 خۆسوتان 10سووتان 523 سکاڵا و 15حاڵەتی سێکسی
سۆران:
1 کوشتن 3 خۆکشتن 7 خۆسووتان 6 سووتان 290 سکاڵا و 6 حاڵەتی سێکسی

دوایین ئامارەکانی 10 مانگى رابوردووى ساڵی 2019 تا هەنووکە دەرخەری ئەم راستییەن:
هەولێر:
6 حاڵەتی کوشتن 8 حاڵەتی خۆکوشتن 37 حاڵەتی سووتان 21 حاڵەتی خۆسووتان 2645 سکاڵا و 19 حاڵەتی سێکسی
دهۆک:
 8 کوشتن 16خۆکوشتن 23 سووتان 17 خۆسووتان 1685 سکاڵا 14حاڵەتی دستدرێژی سێکسی
سلێمانی:
9 کوشتن 13خۆکوشتن 36سووتان 20 خۆسووتان 1891سکاڵا 23 دەستدرێژی سێکسی
گەرمیان:
0 کوشتن 0 خۆکوشتن 1سووتان 0 خۆسووتان 997 سکاڵا 7 حاڵەتی سێکسی
ڕاپەڕین:
 3 کوشتن 2 خۆکوشتن 11 سووتان 7 خۆسووتان 360 سکاڵا 5 حاڵەتی سێکسی
سۆران:
0 کوشتن 1خۆکوشتن 6 سووتان 8 خۆسووتان 178سکاڵا 0 حاڵەتی سێکسی

دا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure