دواڕۆژ
سکاى نیوز- بەهۆى قەیرانى ئابوورییەوە حاڵەتى خۆکوشتن
لە تورکیا لەبەرزبوونەوە دایە
ئۆپۆزسیۆنى تورکیا حکومەتەکەى رەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆکى تورکیا بەوە تاوانبار دەکات، کە هۆکارى دروستبوونى ئەو قەیرانە داراییەي دووچارى
وڵاتەکەیان بۆتەوە و لە ئەنجامدا حاڵەتى خۆکۆشتن زیادى کردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەى یەک هەفتەدا
چوار هاولآتى كة ذن و ميَرد و دوو مندالَةكةيان بوون، بەیەکەوە بەهۆى هەژارییەوە لە
تورکیا بەژهرخواردن خۆیان کوشتووە و هەواڵەکەش میدیاکانى تورکیاى بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.
سکاى نیوز- پيشانگەى فڕینى دوبەى.. پێشبینيدەکرێت
گرێبەستێکى ملیار دۆلاريى واژۆ بکرێت
دوێنێ یەکشەممە 17ى تشرینى دووەمى 2019 پيشانگەى
فڕینى دوبەى کرایەوە و لە نمایشێکدا پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیاى فڕین خرایەڕوو و پێشبینى
دەکرێت چەندین گرێبەست بە ملیارەها دۆلار لەگەڵ گەورە کۆمپانیاکانى بۆینگ و ئێرباس
واژۆ بکرێت.
سکاى نیوز- میسر .. بودجەى بازرگانى لە داکشاندایە
دەزگاى ناوەندیی میسر بۆ پاکسازى گشتى و ئامارەکان
ئاشکرایدەکات، لەمانگى ئابى رابوردوو بودجەى بازرگانى میسر بەڕێژەى 25,8% دابەزیوە
بۆ 3,51 ملیار دۆلار.
سکاى نیوز- ئاژانسى وزەى نیودەوڵەتى: لە ساڵى
2025 خواست لەسەر نەوت کەمدەبێتەوە
ئاژانسى وزەى نیودەوڵەتى لە پاریس ئاشکرایدەکات
بەهۆى پێشکەوتنى تەکنەلوجیا و بەکارهێنانى وزەى خۆر و بارگاوى کارەباییەوە، پێشبینى
دەکرێت لە سەرەتاى ساڵى 2025 خواست لەسەر وزەى نەوت کەمبێتەوە.
وە: ئاکۆ زەنگەنە