"وه‌زاره‌تی دارایی چارەنووسی موچه‌ی سێ مانگ یەكلادەكاتەوە"

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 18011‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر


ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "وەزارەتی دارایی پێشنیازیكردووە موچەی مانگەكانی ١٠و١١و١٢، بەتەواوی نەدەن و ناوی لێ بنێن پاشەكەوت".


سۆران عومەر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویەتی "ئەم کابینەیە نەیتوانی موچەی نەدراوی سێ مانگی ئەمساڵ بداتەوە، تاکۆتایی ساڵ دەتوانێ موچەی مانگی ٩ بدات، بۆیە وەزارەتی دارایی پێشنیازی بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردووە موچەی مانگەکانی ١٠ و١١و١٢ و موچەی مانگێکی خانەنشینی بەتەواوی نەدەن و ناوی لێ بنێن پاشەکەوت".

ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه‌ ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە ئەم کابینەیەش نەیتوانی مانگێک موچە پێش بخات، بەڵکو زیاتر دوایخست و سێ موچەش دەکاتە دیاری پاشەکەوت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە