جیهان بەکورتی: پیاوێکی ئاینی دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر سێ کەس

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 9311‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

روسیالیەوم- پیاوێکی ئاینی دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر سێ کەس

واچاوەڕوان دەکرێت لە میانی زنجیرەیەکی تازەی بەرنامەی Le Iene کە لە کەناڵی ئاسمانی یەکی ئیتالیا پێشکەشدەکرێت، دۆسیەی 3 یاریدەدەری قەشە بخرێتەڕوو، کە لە تەمەنی هەرزەکاریدا لەلایەن قەشەکانی کەنیسەی کاسۆلیکی ڤاتیکانەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەریان.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، پێش نمایشکردنی ئەو بەرنامەیە بۆی ئاشکرابووە کە ئەو سێ یاریدەدەرە لە تەمەنی 10 بۆ 14 ساڵیدا لەلایەن مامۆستایەکی ئەو کەنیسەیەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەریان و لە ئێستادا ئیدارەی ئەو کەنیسەیە لە ڤاتیکان دۆسیەی ئەو رووداوەی بۆ دادگای ئیتالیا بەرزکردۆتەوە.

 

 

سەدا ئەلبەلەد- حکومەتی ئێران خۆپیشاندانەكانی ئەمساڵ بەتوند ترین دەناسێنێت  
 
ئاژانسی میهری ئێرانی ئاشکرایدەکات، کە خۆپیشاندانەکان تووندوتیژی لێکەوتووەتەوە و لەدوای ساڵی 2017 ئەمە گەورەترین و بەهێزیترین خۆپیشاندانە لەسەر ئاستی ئێران کە رووی دابێت و تاکو ئێستاش بەهەزارەها کەس دەستگیرکراون کە ویستویانە دام ودەزگا و فەرمانگە حکومییەکان بسووتێنن.

ئەلحوڕە- روحانی بیانوو بۆ بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین دەهێنێتەوە و هەڕەشە لە خۆپیشاندەران دەکات: رێگا بە تێکدانی ئاسایشی وڵات نادەین


حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران لەکاتی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران رایدەگەێنێت، هیچ رێگا چارەیەک نەبوو، پێویست بوو نرخی بەنزین گران بکەین تاکو لەو قەیرانە ئابوورییە تێدەپەڕێین، پێویستە گەلی ئێرانیش خۆڕاگر بێت، بە پێچەوانەوە ناهێڵین خۆپیشاندەران کاری تێکدەرانە ئەنجامبدەن و ئاسایشی وڵات بخەنە مەترسییەوە.

ئەلحوڕە- ترامپ پشکنینێکی پزیشکی ئەنجامدەدات کە لە ئەجێندای کارەکانیدا نەبووە


دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا رۆژی شەممەی رابوردوو لەسەنتەری واڵتریدی سەربازی لە نزیک واشنتن پشکنینێکی پزیشکی ساڵانەی بۆ ئەنجامدرا، کە دوو کاتژمێری خایاندووە و لە ئەجێندای کارەکانیدا نەبووە.

رەئی ئەلیەوم- خۆپیشاندەران لە هۆنک كۆنگ بۆمبی مۆلۆتۆف دژی پۆلیس بەکاردەهێنن و دەروازەی ئەو زانکۆیە دەسوتێنن کە خۆیان تێدا حەشار دابوو

ئەو خۆپیشاندەرانەی لە زانکۆی بولیتکینگ لە هۆنك کۆنگ خۆیان حەشاردابوو، دژی پۆلیسی ئەو وڵاتە بۆمبی مۆلۆتۆف بەکاردەهێنن و بەوهۆیەوە دەروازەی ئەو زانکۆیە دەسوتێنێت و دوای چەندین کاتژمێر پۆلیس دووبارە ئەو زانکۆیە کۆنتڕۆڵ دەکات و بڵاوە بە خۆپیشاندەران دەکات.

رەئی ئەلیەوم- سەندەی تایمز: سوپای بریتانیا ئەشکەنجەدانی خەڵکی مەدەنی و کوشتنی منداڵان لە عێراق و ئەفغانستان پەردەپۆش دەکات

 رۆژنامەی سەندەی تایمز لەژێر مانشێتی بەرچاو لێڵکردن دیموکراتی بەرەوپێش نابات، نوسیویەتی: "خوێنەر تووشی شۆک دەبێت کاتێک دەزانێت کە سەربازانی بریتانیا دوور بە بەهای مرۆڤایەتی و دسپلینی سەربازی، هەڵساوە بەکوشتن و ئەشکەنجەدانی هەزارەها منداڵ و خەڵکی مەدەنی لە عێراق و ئەفغانستان کە ئەمەش پێچەوانەی رێککەوتننامەی جنێڤە".
 
ئەخبار ئەلئان- راپرسییەک دەریدەخات پارێزگاران لە پێشەوەی حیزبی کرێکارانە لە بریتانیا

 بەپێی راپرسییەک، دەرکەوتووە پارتی پارێزگاران بە سەرۆکایەتی بۆریس جۆنسۆن لە پێشەوەی پارتی کرێکارانەوەیە بە 14 خاڵ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە و توانیویەتی 42%ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure