هێزە ئەمنییەكانی ئێران: لەمەولا هێز بەكاردێنین بۆ كۆتاییهێنان بەخۆپیشاندان

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 218‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ژمارەی خۆپیشاندەران تادێت لەشارەكانی ئێران روویان لەزیاد بوونە، ئاژانسی میهری ئێرانی دەڵێت "گەیشتۆتە 88 هەزار كەس و خۆپیشاندانەكانی ئەمجارە لەوەی 2017 توندترە، هێزە ئەمنییەكانیش هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز دەكەن بۆ بڵاوەپێكردنیان".

ئاژانسەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لەماوەی سێ رۆژی رابوردوودا 1000 كەس دەستگیر كراون و زیاتر لە 100 بانكیش سووتێنراون.

شەوی رابوردوو خۆپیشاندانی توند لەشارەكانی تاران و ئەسفەهان و شیراز هەبووە و شەقامەكان گیراون، خۆپیشاندەرانیش دروشمی بڕوخێ دیكتاتۆر دەڵێنەوە.

عەبدولرەزا رەحمانی فەزڵی وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند "بەهێز و چەك ناڕەزایەتییەكان كۆتایی پێدێنین و، چونكە تائێستا بەئارامیی و هێمنی مامەڵەمان كردووە و چیتر ناتوانین چاوەڕێ بین".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure