دواڕۆژ، یوسف موڕاد
لەرێكەوتی 1ی كانونی دووەمی ئەمساڵەوە تائێستا نزیکەی 320 ڕووداوی هاتوچۆ لەشاری کەرکوک ڕوویانداوە و قوربانیشی لێكەوتۆتەوە.
عەقید عوسمان عەبدوڵا بەڕێوەبەری بەشی هونەری هاتوچۆی کەرکوک بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "بەپێی ئەو ئامار و ڕووداوانەی لەهاتوچۆی کەرکوک تۆمار کراون، بەهۆی 320 ڕووداوی هاتوچۆوە 120 بۆ 125 کەس بریندار بوون و 11 کەسیش گیانیان لەدەستداوە".
وتیشی: "هۆکاری زیاد بوونی ڕووداوەکانی هاتوچۆ بۆ پەیڕەو نەکردنی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ لەلایەن بەشێک لەشۆفێران و ڕێگەوبانەکان دەگەڕێتەوە، چاواڕوانیش دەکرێت لەداهاتوودا، ئامێری پێوانەکردنی ڕێژەی خواردنەوە کحولییەکانمان پێبگات، بۆ لێکۆڵینەوە لەو شۆفێرانەی مەی دەخۆنەوە و شۆفێری دەکەن.
عەقید عوسمان ڕاشیدەگەیەنێت "کۆمەڵێک ڕێوشوێنی یاسایی نوێمان دەرکردووە، بۆ نموونە هەر شۆفێرێک ڕۆنگ ساید بڕوات، بڕی 200هەزار سزا دەدرێت و فڕێدانی پاشماوە لە جامی ئۆتۆمبێلەوە سزاکەی بڕی 25 هەزارە".