لەناو نووسینگەی پارێزگارێک شەڕ روویدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 3476‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

بەهۆی دەمەقاڵێوە، لەناو نووسینگەکەی پارێزگاری کاتیی کەرکوک شەڕ کەوتووەتە نێوان برایەکی راکان جبوری و راوێژکارەکەیەوە و بەهۆیەوە برینداری لێکەوتووەتەوە.

سەرچاوەیەک لەدیوانی پارێزگای کەرکوک بەدواڕۆژی راگەیاند: ئەمڕۆ لەکاتی دەوام لەناو نووسینگەی پارێزگار، دەمەقاڵێ دروستبووە و عەلی برای راکان جبوری بە تەپڵەکی جگەرە و کلکە دەمانچە هێرشیکردووەتە سەر عیماد خەڵەف راوێژکاری پارێزگار و سەری شکاندووە.

وتیشی: "لەساتی شەڕەکە لیژنەی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی سەردانی پارێزگایان کردووە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ژمێریاری دیوانی پارێزگا، بەڵام لە پارێزگا ئامادەنەبوون پێشوازی لە لیژنەکە بکەن و دەریان کردوونەتە دەرەوە، بۆیە لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمێریارەکە دەرچووە، بەڵام هێشتا دەستگیرنەکراوە".

ئەوەشی خستەڕوو: کە ئەم شەڕە لەکاتێکدایە عەلی برای راکان جبوری یەکەم رۆژی دەوامی بووە لەدوای ئازادکردنی لە رۆژی پێجشەممەی رابوردوو بەکەفالەتی 200 ملیۆن دینار.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure