بەرپرسێکی باڵای پێشووی عێراق کۆچی دوایی کرد

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 6899‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ 17ی تشرینی دووەمی 2019 عەدنان پاچەچی، سیاسەتمەداری دیاری عێراق و سەرۆکی کاتیی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆچی دوایی کرد.

میدیاکانی عێراق ئاشکرایان کرد: پاچەچی لەتەمەنی 96 ساڵاندا لە ئەبو زەبی پایتەختی ئیمارات كۆچی دوایی كردووە و بڕیاریشە هەر لەوێ بەخاك بسپێردرێت.

ناوی تەواوی عەدنان موزاحم پاچەچی-یەو لە 14ی ئایاری ساڵی 1923 لەبەغدای پایتەخت لەبنەماڵەیەكی ناسراوی سیاسی عیراقی لەدایكبووە، زانكۆی ئەمریكی لەبەیروت تەواو كردووە و بڕوانامەی باڵای لەئەمریكا و میسر بەدەستهێناوە.

لەسەردەمی دەسەڵاتی عەبدولكەریم قاسمدا، باڵیۆزی عیراق بووە لەنەتەوە یەكگرتوەكان و لەسەردەمی عەبدولسەلام عارفیشدا وەزیری وەزارەتی دەرەوەی عیراق بووە، بەڵام لەساڵی 1968 و لەکاتی گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن بەعسییەكانەوە عیراقی جێهێشت، دوای پرۆسەی ئازادی عیراق و روخانی رژێمی بەعس لەساڵی 2003، گەڕایەوە عیراق و لەسەردەمی ئەنجومەنی حكومدا لەكانونی دووەمی 2004 سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكەی كردووە، هەروەها لەپەرلەمانیشدا بەهۆی ئەوەی بەتەمەنترین پەرلەمانتار بووە كراوەتە سەرۆكی كاتیی پەرلەمان.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure