60 په‌رله‌مانتاری ئێران هێرش دەکەنەسەر رۆحانی

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 844‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

60 په‌رله‌مانتارى ئێران، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆمار تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌ نه‌بوونی توانای ئیداره‌دان و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات.


به‌پێی سایتی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌، 60 په‌رله‌مانتارى ئێران داوای لێپرسینه‌وه‌ له‌ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن "توانای به‌ڕێوه‌بردنی نییه‌و جیاكاری ده‌كات".

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی تاران نرخی به‌نزینی 50% به‌رزكرده‌وه‌، له‌ زیاتر له‌ 100 شار و شارۆچكه‌ی ئێران خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی فراوان ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ی سێ رۆژه‌ به‌رده‌وامه‌.

به‌پێی میدیاكان، به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ زیاتر له‌ 27 كه‌س كوژراون و زیان به‌ سه‌دان ئۆتۆمبێل و فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان و شه‌قام و شوێنه‌  گشتییه‌كان گه‌یه‌ندراوه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure