له‌ ئێران 27 كه‌س كوژران

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 305‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سایتی ئه‌لعه‌ربیه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئۆپۆزسیۆنی ئێران رایگه‌یاندووه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابوردوو و ئه‌مڕۆ، 27 خۆپیشانده‌ر كوژراون.


به‌پێی سایتی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌، وه‌زاره‌تی ئاسایشی ئێران ئاشكرای كردووه‌ به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ ئه‌فسه‌رێكیش كوژراوه‌.

وه‌زاره‌تی ئاسایشی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: ده‌ستی ده‌ره‌كی و تێكده‌ر له‌ پشتی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌یه‌.

سایتی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ تائێستا 60 ئۆتۆمبێلی جۆری پاس و پێنج وێستگه‌ی میترۆ له‌ ئه‌سفه‌هان زیانیان پێگه‌یشتووه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure