ئاگارییه‌ك بۆ شۆفێرانى تاكسى

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 9319‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه‌، رایده‌گه‌یه‌نێت"پرۆژه‌ی لێدانی لۆگۆ و ره‌نگی تایبه‌ت به‌ تا‌كسیی شاره‌كان كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و له‌ به‌یانیه‌وه‌ شۆفێرانی ته‌كسی ده‌توانن فۆرمی تایبه‌ت وه‌ربگرن".


سه‌لاح جه‌وهه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتى:"پرۆژه‌ی لێدانی لۆگۆ و ره‌نگی تایبه‌تی تا‌كسیی شاره‌كان، پرۆژه‌یه‌كی گشتییه‌ بۆ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له‌ قۆناغی كۆتایین بۆ ئاماده‌كاریی ئه‌و پرۆژه‌یه‌.  ئاگاداری شۆفێران ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی پارێزگاكان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی فۆرمی تایبه‌ت و ده‌ستكردن به‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆژەکە".

وتیشی:"ئه‌مڕۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ كه‌وته‌ بواری جێبێكردنه‌وه‌، فۆرمی تایبه‌ت ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌كان ده‌كه‌ین و شۆفێران له‌ به‌یانییه‌وه‌ ده‌توانن ئه‌و فۆرمه‌ وه‌ربگرن" .
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، ده‌ڵێت:"ئه‌و فۆرمه‌ ده‌چێته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆ، له‌ فلته‌ری بایۆمه‌تری ناوی چێك ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ده‌رچوو ده‌چێته‌ ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان، ئه‌گه‌ر پێشینه‌ی تاوانی نه‌بوو، ئه‌گه‌ر ئەستۆپاكیی هه‌بوو و ده‌ركه‌وت پێشینه‌ی تاوانی نییه،‌ ئه‌وا لۆگۆی تایبه‌تی پێده‌درێت" .

پ: ل. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure