له‌ ئێران نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراون

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 520‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ بڵاویكرده‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران له‌ گۆڕه‌پانی خومه‌ینی له‌ تاران، بۆمبی فڕمێسكڕێژ به‌ركارده‌هێنن و تائێستاش نزیكه‌ی 1000 كه‌س ده‌ستگیركراون.


خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كه‌ له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، ناونراوه‌ "راپه‌ڕینی به‌نزین"، چونكه‌ حكومه‌تی تاران نرخی به‌نزینی به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و خه‌ڵكیش ناڕازییه‌ له‌و بڕیاره‌.

هاوكات ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ شاری مه‌ریوانیش فه‌رمانگه‌ی په‌روه‌رده‌و بانك سوتێنران.

له‌ئێستادا خۆپیشاندان له‌ ده‌یان شارو شارۆچكه‌ی ئێران و ناوچه‌ كوردییه‌كان به‌رده‌وامیی هه‌یه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure