وه‌زیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 13058‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ڕه‌سمى داواى بانگهێشتكردنى وه‌زیرى دارایى و ئابوورى ده‌كات بۆئه‌وه‌ى روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى دۆخى ئابووریى هه‌رێم و پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌ى سێ مانگى كۆتایى ئه‌مساڵ به‌ لیژنه‌كه‌ بدات.


محه‌مه‌د ئیلخانلى، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى و ئابووریى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند"بۆئه‌وه‌ى بزانین دۆخى ئابووریى هه‌رێم چۆنه ‌و ئاماده‌كارییه‌كان چین و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیى ناردنى ره‌شنووسى بودجه‌ى 2020ى هه‌رێم بۆ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ڕه‌سمى داواى بانگهێشتكردنى ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابوورى هه‌رێم بۆ لیژنه‌ى دارایى، كراوه"‌.

وتیشى:"ده‌مانه‌وێت بزانین حكومه‌تى هه‌رێم چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ مووچه‌ى سێ مانگى كۆتایى ئه‌مساڵ ده‌كات؟ هه‌رچه‌نده‌ به‌ تێڕوانینى ئێمه‌ زه‌حمه‌ته‌ مووچه‌ى سێ مانگ بدرێت ته‌نیا له‌ حاڵه‌تى ناردن و زیادكردنى ئه‌و پاره‌یه‌ نه‌بێت كه‌ مانگانه‌ به‌غدا بۆ هه‌رێمى ده‌نێرێت، دیسانه‌وه‌ زیادكردنى ئه‌و پاره‌یه‌ زه‌حمه‌ته‌".

پ: ل. م
بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure