53 به‌ركه‌وتووى چه‌كى كیمیایى ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرێن
هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە :: 162 جار بینراوە
دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه سه‌عید
به‌هۆى ناجێگیرى بارى ته‌ندروستیان و به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پێویست 53 به‌ركه‌وتووى چه‌كى كیمیایى هه‌ڵه‌بجه ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌كرێن، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: زیاتر له 200 به‌ركه‌وتووى دیكه بارى ته‌ندروستییان ناجێگیره و پێویستییان بهناردنه ده‌ره‌وه هه‌یه.
د. ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه به دواڕۆژى ڕاگه‌یاند: كاروباره‌كانى تایبه‌ت به ناردنه ده‌ره‌وه‌ى 53 به‌ركه‌وتووى چه‌كى كیمیایى هه‌ڵه‌بجه به كۆتا گه‌یشتووه و له چه‌ند رۆژى داهاتوودا له‌سه‌ر ئه‌ركى حكومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى تارانى پایته‌ختى ئێران ده‌كرێن به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پێویست.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئه‌و بهركهوتووانهى كه ڕه‌وانه ده‌كرێن له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه پشكنینیان بۆ كراوه ده‌ركه‌وتووه كه پێویستیان به ناردنه ده‌ره‌وه هه‌یه، بۆیه له‌گه‌ڵ دیاریكردنى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى دارایى ئه‌و ژماره به‌ركه‌وتووه ڕه‌وانه‌ى ئێران ده‌كرێن.
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه بۆ دواڕۆژى ڕوونكرده‌وه: له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان 971 كه‌س وه‌ك به‌ركه‌وتووى چه‌كى كیمیایى تۆماركراون له‌و ژماره‌یه‌ش له ئێستادا زیاتر له 200 بهركهوتوویان پێویستیان به‌چاره‌سه‌رى به‌په‌له هه‌یه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى پێویستیان به چاندنى گلێنه‌ى چاو هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت په‌له نه‌كات له ناردنه ده‌ره‌وه‌یان هێنده‌ى دیكه بارى ته‌ندروستیان به‌ره‌و ناجێگیرى ده‌چێت و به‌شێكى زۆریان به ته‌واوه‌تى بینایى چاوه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
پێداچوونه‌وه: ئیحسانی مه‌لا فوئاد
بڵاوکردنەوە: چ.ع