سه‌رۆكى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى سه‌ربازى دیاریكرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 422‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

دواى بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئینتیدابى سه‌رۆكى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى سه‌ربازى هه‌رێم، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم پۆسته‌كه‌ى پڕكرده‌وه‌.


دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ماوه‌ى خزمه‌تى سه‌رۆكى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى سه‌ربازى هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مانى كوردستان، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ پۆسته‌كه‌ى پڕكرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌ راگه‌یاندراوێكدا، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ كه‌ حاكم دادیار ئه‌حمه‌د وه‌كو سه‌رۆكى نوێى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى سه‌ربازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ده‌ستبه‌كاربووه‌. 

به‌ بڕیارى ئەنجومەنی دادوەری هه‌رێم و دواى ساڵى 2015ه‌وه‌، دادوەر (شاكر شه‌ریف حسێن)ى وه‌كو سه‌رۆكى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى سه‌ربازى به‌ڕێوه‌ بردووه‌، به‌ڵام دواتر ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و په‌رله‌مانى كوردستان رازى نه‌بوون بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى كاركردنى، بۆیه‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێم پۆسته‌كه‌ى به‌ دادوه‌رێكى دیكه‌ پڕكرده‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure