ئێران بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتی بڕی

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 161‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بڕیاریداوه‌ بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌ سه‌رجه‌م وڵاته‌كه‌دا ببڕێت.

به‌پێی ئاژانسی ئیسنای ئێرانی، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی وتوویه‌تی "وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا له‌سه‌ر هێڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین كات هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت بگه‌ڕێننه‌وه‌".

ئه‌و به‌رپرسه‌ باسی له‌وه‌شكرد: بڕینی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت به‌هۆكاری ئه‌منیی بووه‌ نه‌ك كێشه‌ی هونه‌ری و ناشزانن كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

به‌هۆی گرانكردنی نرخی به‌نزین له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌، له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك شاری ئێران خۆپیشاندانی به‌رفراوان ده‌ستیپێكردووه‌و داوای دابه‌زاندنی نرخه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure