مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی دیکە دابه‌شده‌كرێت

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 3203‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت سبه‌ى دووشه‌ممه‌ى مووچه‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شده‌كرێت.

به‌پێى ڕاگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى  سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 2019/11/18 ، مووچه‌ی مانگی 8ی ئه‌‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌ش ده‌كرێت.

ڕۆژى 7ی ئەم مانگە، وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ستى به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 8ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كرد.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure