دواڕۆژ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە خۆپیشاندانەكانی شاری تارانی پایتەختی ئێران دەستیانپێكردۆتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك بازاڕ و مۆڵ و قوتابخانە داخراون.
بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، وەزاەتی ئیتڵاعاتی ئێران لەهەوڵی بڵاوەپێكردن و كۆتاییپێهێنانی ناڕەزایەتییەكاندایە و لەوچوارچێوەیەشدا دەوترێت كە ئەو وەزارەتە ژمارەیەك چالاكوان و بەشداری خۆپیشاندانەكانی دەستگیر كردووە.
وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران لەسەر ئەو رووداوانە هەر ئەمڕۆ لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە "كە بەشێك لە "ئاژاوەگێڕەكان"یان دەستنشانكردووە و ناسراونەتەوە".
هەر بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە، ژمارەیەك مۆڵ و بازاڕی گەورە لەناوجەرگەی تاران داخراون و قوتابخانەكانیش دەوام تیایاندا وەستاوە، هەمان هەنگاوش لەشاری شیراز دووبارە بۆتەوە و دەوامی زۆربەی قوتابخانەكانی ئەو شارە راگیراوە.