لەسەر گرانبوونی نرخی بەنزین لە ھەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 4130‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد


لەبارەی گرانبوونی نرخی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوە دەدرێت بە ھاووڵاتیان و ئاماژە بەوە دەكرێت: كە بەنزین گران نابیت.

 

بەھمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکان بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: "لەدوای گرانبوونی نرخی بەنزین لە کۆماری ئێسلامی ئێران، لەئێستادا ھاووڵاتیان ترسیان لە گرانبوونی نرخی بەنزین ھەیە، بەڵام ئەو گرانبوونەی ئەوێ کاریگەری لەسەر نرخی بەنزین لەھەرێم نابێت".

 

ڕاشیگەیاند: "لەکۆماری ئیسلامی ئێران بەنزین لە 150 دینارەوە گرانبووە بۆ 300 دینار، بەڵام ئەو گرانبوونە لەسەر ھاووڵاتیانە بازرگانان تائێستا بەھەمان نرخ ھاوردەی دەکەن بۆ شارە کوردستانییەکان، بۆیە کاریگەری نابێت لەسەر ھاووڵاتیانی کوردستان".

 

ئاماژەی بەوەشدا: ھاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە ھاوردەکردنی بەنزین بەردەوامە و نرخەکەشی وەک خۆی دەمێنێتەوە.

 

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure