په‌رله‌مان پڕۆژه‌یاسای ره‌وه‌ندی كوردی ئاماده‌ ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 228‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ، بڕیار محەمد 

په‌ر‌لەمانی كوردستان پڕۆژەیاسایه‌ك بۆ ره‌وه‌ندی كوردی ئاماده‌ ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ره‌شنوسێكی ئاماده‌ كردووه‌ و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردی گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كات .

(ئه‌مڕۆ۱۷ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۹ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر، په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كۆبوه‌وه، تیایدا گفتوگۆی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسایه‌ك بۆ ره‌وه‌ندی كوردی گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا .

چیا شه‌ریف ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردی بەدواڕۆژی رایگه‌یاند "له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌مانه‌وێت تواناكان و كار و چالاكییه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردی به‌ یاسا رێكبخه‌ین و ئه‌رك و مافه‌كانیان دیاری بكه‌ین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كردووه‌ و ره‌شنوسێكمان ئاماده‌ كردووه"‌ .

وتیشی: "بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و پڕۆژەیاسایه‌ حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و شاره‌زایان و پسپۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ وه‌رده‌گرین، له‌ داهاتووشدا به‌ هه‌ماهه‌نگی حكومه‌ت سه‌ردانی مه‌یدانی ره‌وه‌ندی كوردی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وەی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازه‌كانیان وه‌ربگرین و له‌ پرۆژه‌كه‌دا جێگیریان بكه‌ین .



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure