جیهان به‌كورتى: به‌هۆى لایكى فه‌یسبوكه‌وه‌ كوڕێك كارێكى نه‌شیاو به‌رامبه‌ر كچێك ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 7768‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د - به‌هۆى لایكى فه‌یسبوكه‌وه‌ كوڕێك كارێكى نه‌شیاو به‌رامبه‌ر كچێك ده‌كات
له‌ شارى كه‌نت له‌ بریتانیا، كوڕێك به‌هۆى لایكێكى فه‌یسبووكه‌وه‌ هه‌وڵده‌دات خۆشه‌ویسته‌كه‌ى له‌په‌نجه‌ره‌ى شوقه‌كه‌یه‌وه‌ فڕێبداته‌ خواره‌وه‌.
كوڕه‌كه‌ ناوى ئاشلى برازه‌ره‌ و ته‌مه‌نى 37 ساڵه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كوڕێك له‌ فه‌یسبووك لایكى وێنه‌یه‌كى خۆشه‌ویسته‌كه‌ى كردووه‌، غیره‌ى لێكردووه‌ و وتوویه‌تى كه‌ خیانه‌تى كردووه‌، بۆیه‌ ئه‌و كوڕه‌ لایكى وێنه‌كه‌ى كردووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ په‌لامارى داوه‌ و لێیداوه‌ و ویستوویه‌تى له‌ په‌نجه‌ره‌ى شوقه‌كه‌یه‌وه‌ فڕێى بداته‌ خواره‌وه‌.
به‌پێى لێدوانى پۆلیسى شاره‌كه‌، كچه‌كه‌ زۆر ئازارى پێگه‌یشتووه‌، به‌ڵام توانیویه‌تى خۆى رزگار بكات و پۆلیس و خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ به‌هانایه‌وه‌ چوون، دواى ده‌ستگیركردنى كوڕه‌كه‌ و دادگاییكردنى، به‌بڕیارى دادگا سزاى زیندانى سێ ساڵ و نۆ مانگی به‌سه‌ردا دراوه‌.


مه‌شریق - رابه‌رى كۆریاى باكوور بۆ فڕۆكه‌وانه‌كان: ئاماده‌ى جه‌نگ بن
له‌كاتى به‌شداریكردنیدا له‌ پیشانگه‌یه‌كى هێزه‌ ئاسمانییه‌كاندا رابه‌رى كۆریاى باكوور داواى له‌ فڕۆكه‌وانه‌كان كرد ئاماده‌ى جه‌نگ بن، رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر واشنتۆن مانۆڕى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ كۆریاى باشووردا ئه‌نجام بدات، ئێمه‌ كاردانه‌وه‌ى توندمان ده‌بێت".


چانێڵ نیوس ئاسیا – سه‌رۆكى مافى مرۆڤ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشدارى له‌باره‌ى قه‌یرانه‌كانى بۆلیڤیاوه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت " له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت".


چانێڵ نیوس ئاسیا – زیاتر له‌ 250 هه‌زار هاوڵاتى له‌ پراگى پایته‌ختى چیك به‌بۆنه‌ى 30هه‌مین ساڵرۆژى یادكردنه‌وه‌ى "شۆڕشى سپى" له‌ چیك خۆپیشاندانێكى گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا و داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانیان كرد.


چانێڵ نیوس ئاسیا – له‌ پاریسى پایته‌ختى فڕه‌نسا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گازى فرمێسكڕێژ و ئاوپرژێن دژى خۆپشانده‌ره‌ هێله‌ك زه‌رده‌كان به‌كارده‌هێنن له‌ ساڵڕۆژى ده‌ستپێكردنى خۆپیشاندانه‌كاندا.


ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس – پیسبوونى كه‌شوهه‌واى كابوڵى پایته‌ختى ئه‌فغانستان گه‌یشتووه‌ته‌ راده‌یه‌كى مه‌ترسیدار كه‌ له‌ جه‌نگ زیاتر خه‌ڵك ده‌كوژێت.


سپۆرت 24 – محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌ به‌ده‌ستهێنانى نازناوى كه‌سایه‌تى جیهاندا كێبڕكێى ترامپ و پوتین ده‌كات.


رۆیته‌رز – توركیا رایگه‌یاند: "موشه‌كى ئێس 400ى روسییان كڕیوه‌ بۆئه‌وه‌ى به‌كاریبهێنن نه‌ك بۆ دانان و خستنه‌لاوه‌".


وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure