كه‌شناسى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر بارانبارین ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 26059‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى 


به‌ر پرسێكی كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت "تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پله‌كانی گه‌رما زیاتر داده‌به‌زن و تا هه‌فته‌ی داهاتووش ئه‌گه‌ری بارانبارین له‌ ئارادا نییه"‌. 


بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی وبوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌  17ی تشرینی دووه‌می2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: بارسته‌ هه‌وایه‌ك له‌ ناوه‌ڕاستى ئاسیا و له‌ باشوورى رووسیا هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌و ئه‌م بارسته‌ هه‌وایه‌ كاریگه‌ری خستۆته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و پله‌كانی گه‌رمای دابه‌زاندووة. 

وتیشی: "كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م بارسته‌ هه‌وایه‌ تا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وامده‌بێت و پله‌كانی طةرما زیاتر نزمدةبنةوة"‌. 

سه‌باره‌ت به‌ بارینی بارانیش بژار ئه‌كره‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا تا هه‌فته‌یه‌كی تر باران له‌ هه‌رێمی كوردستان نابارێت. 

له‌باره‌ی دواكه‌وتنی بارانبارینیش ناوبراو روونیشیكرده‌وه‌، به‌راورد به‌ساڵی پار بارانبارین دواكه‌وتووه‌ به‌جۆرێك ساڵی پار تا ئه‌مڕۆ لةهه‌ولێر 94 ملم باران باری بوو، بةلآم ئه‌مساڵ تا ئه‌مرِۆ 19 ملم باریوه‌، سلیَمانى ساڵی پار تا ئه‌مڕۆ 100 ملم باران باری بوو، به‌ڵام تا ئةمرِؤ 71 ملم باریوه‌و دهۆكیش ساڵی پار تا ئه‌مڕۆ 58 ملم باران باریبوو، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ 44 ملم باریوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure