ئەزمونی حکومەتی جۆرجیا لە قەڵاچۆکردنی گەندەڵیدا

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 172‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

کتێبی ئەزموونی حکومەتی جۆرجیا لە قەڵاچۆکردنی گەندەڵی، بە زمانی کوردی بڵاوکرایەوە.

 

ئەم کتێبە کە پێشتر لەلایەن بانکی نێودەوڵەتی بڵاوکرابۆوە و دواتر ناوەندی بەیان بۆ لێکۆڵینەوە و پلاندانان وەریگێڕابووە سەر زمانی عەرەبی لەلایەن نەوزاد ساڵح رەفعەت وەرگێڕداوەتە سەر زمانی کوردی و لە ئێستادا لە کتێبخانەکاندا دەست دەکەوێت.

 

نەوزاد ساڵح رەفعەت سەبارەت بە‌‌هەڵبژاردنی ئەم کتێبە بۆ وەرگێران لە پێشەکی کتێبەکەدا باسی لەوەکردووە: لەبەرئەوەی ئەزموونی وڵاتی جۆرجیا لە هەندێک لە رووداوەکانی وەک شەڕی ناوخۆ، ئۆپۆزسیۆن، جیابوونەوەیان، نەبوونی خزمەتگوزاری لە  هەرێمی کوردستان دەچێت، بۆیە سەرنجی راکێشام و بڕیارم دا داوام لە ناوەندی بەیان کرد کە رەزامەندی بفەرموون بە وەرگێڕانی ئەم کتێبە بۆ سەر زمانی کوردی.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure