سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی به‌رگری هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 583‌ جار بینراوە

تاگ :: پێشمەرگە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی


بڕیار وایه‌ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی به‌رگری هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌و پرسی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ تاوتوێده‌كه‌ن. 


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17ی تشرینی دووه‌م، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی به‌رگری هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه"‌. 

وتیشی: "كۆبوونه‌وه‌كە تایبه‌ت ده‌بێت به‌ پرسی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ‌و هه‌وڵه‌كانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80 و جێبه‌جێكردنی 35 خاڵه‌كه‌ی تایبه‌ت به‌ چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه"‌. 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و رێگری كردن له‌ سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر له‌ ناوچه‌كه‌  ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن نییه ‌و دوور له‌ چاوی كامێراكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure