دابەشکردنی نەوت لە سنوری قەزای رانیە دەستپێدەکات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 426‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، محەمەد مستەفا

ئەمڕۆ یەکشەممە 17 ی تشرینی دووەمی 2019 ، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سنوری قەزای رانیە دەستی پێکرد .


ئیسماعیل بەحری نوێنەری بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە سنوری قەزای رانیە بە دواڕۆژی راگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سنوری قەزای رانیە دەستی پێکردووە و لە پڕۆسەکەدا نەوت بەسەر ئەو خێزانانە دابەشدەکرێت کە ساڵی پار بەشە نەوتیان وەرنەگرتووە" .

وتیشی: "ئەمڕۆ لە سەنتەری قەزای رانیە نەوت بەسەر زیاتر لە 3 هەزار ماڵ و لە ناحیەی حاجیاواش نەوت بەسەر نزیکەی 4 هەزار ماڵدا دابەشدەکرێت ."

باسی لەوەشکرد، تا ئێستا بەشە نەوتی ئەمساڵ بۆ سنورەکە نەهاتووە، بەڵام لەگەڵ هاتنی ئەوان راستەوخۆ دەست دەکەن بە دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیان .



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure