لەگەرمیان بۆ ماوەی پێنج خولەک جوڵەی ئۆتۆمبێل دەوەستێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 358‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


وەک یادێک ئەمڕۆ یەکشەمە کەدەکاتە ڕۆژی جیهانی قوربانیانی هاتوچۆ، لەکاتژمێر 11:00 پێش نیوەڕۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بۆماوەی پێنج خولەک لەشەقامەکاندا جوڵەی ئۆتۆمبێل دەوەستێنێت، شۆفێران بەئاگادێنێتەوە لەمەترسی بێ ئاگابون لەشۆفێری و پابەند نەبوون بەیاساو ڕێنماییەکانی هاتوچۆ.

ڕۆژی جیهانی قوربانیانی هاتوچۆ لەساڵی ۱۹۹۳ لەلایەن ڕێکخراوێکەوە لە بریتانیا دروستبوو بەناوی کۆمەڵەی سەلامەتی ڕێگاوبان، کە لە هەوڵدا بوون بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و چالاکی جۆراو جۆریان دەکرد لە بواری هاتوچۆدا، بۆیە بە هەوڵی ئەو ڕێکخراوە توانرا تاکو ساڵی ۱۹۹٨ ڕۆژی قوربانیانی هاتوچۆ لە سەرتاسەری ئەوروپا بناسێنرێت.

پاشان لە ساڵی ۲۰۰٤ لە دوای چەندین کۆبوونەوە لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی جیهانی قوربانیانی هاتوچۆ دانی پێدانرا و بە جیهانی کرا، کە تێیدا (سێیەم یەک شەممەی مانگی ۱۱)ی هەموو ساڵێک دیاری کرا بۆ یادکردنەوەی ئەو ڕۆژە و یەکەم یادکردنەوە لە ساڵی ۲۰۰٥ بەڕێوەچوو، لەو ڕۆژەدا چالاکی جۆراو جۆر ئەنجام دەدرێت و هۆشیاری و ئاگاداری و هەوڵی جۆراوجۆر دەدرێت بۆ ڕێگری کردن لە زیاد بوونی کارەساتەکانی هاتوچۆ و کەمکردنەوەی قوربانییەکان.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure