وێنه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان له‌ژێر باراندا

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 702‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

دۆناڵد ترامپ
تاكه‌ سه‌ركرده‌یه‌ كه‌ له‌ باران ده‌ترسێت و ته‌نانه‌ت له‌ یادكردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی قوربانیی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌میشدا چه‌تره‌كه‌ی لا نه‌برد.

سه‌رۆك ئایزنهاوه‌ر له‌ رۆژی 5ی كانوونی یه‌كه‌می 1959 له‌ شاری رۆما سه‌ردانی مه‌زاری سه‌ربازی ون ده‌كات.

سه‌رۆك جۆن ئێف كه‌نه‌دی و شارڵ دیگۆڵی سه‌رۆكی فرِه‌نسا به‌ جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه‌ سه‌ردانی تاقی سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن له‌ 31ی ئایاری 1961دا.

سه‌رۆك باراك ئۆباما له‌ 11ی تشرینی دووه‌می 2009دا سه‌ردانی گۆڕی نه‌ناسراوه‌كان ده‌كات له‌ رۆژی سه‌ربازی دێریندا له‌ ویلایه‌تی ڤێرجینیا.

ژی جیپینگی سه‌رۆكی چین لەژێر باراندا یادی قاره‌مانانی گه‌ل ده‌كاته‌وه‌ له‌ مه‌یدانی تیانانمین له‌ رۆژی سه‌ربه‌خۆییدا له‌ 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2013.

ڤلادیمیر پوتینی سه‌رۆكی رووسیا له‌ به‌رده‌م باراندا له‌كاتی دانانی تاجه‌ گوڵینه‌ له‌ دیواری كریملین له‌ مۆسكۆ له‌ ساڵیادی داگیركاریی نازییه‌كاندا، وێنه‌كه‌ له‌ 22ی حوزه‌یرانی 2017 دا گیراوه‌.

دیمیتری میدڤیدێڤ سه‌رۆك وه‌زیری رووسیا هه‌ر له‌و یاده‌دا له‌ ته‌نیشت ڤلادیمیر پوتینه‌وه‌ له‌ بارانه‌كه‌دا راوه‌ستاوه‌.

جه‌ستن ترودۆی سه‌رك وه‌زیری كه‌نه‌دا چه‌ترێكی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتووه‌ له‌ چاوه‌ڕوانیی وتارێكدا كه‌ به‌ بۆنه‌ی هێرشی دیپییه‌وه‌ كه‌ هێرشێكی هاوپه‌یمانان بووه‌ بۆ سه‌ر نازییه‌كان له‌ جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا.

جه‌ستن ترودۆ له‌كاتی پێشكه‌ش كردنی وتاره‌كه‌دا چه‌تره‌كه‌ی لابرد و رایگه‌یاند: ئێستا له‌به‌ر ئه‌م بارانه‌دا بیر له‌وه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ له‌وێ باران نه‌ده‌باری گولـله‌ ده‌باری.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure