ئیدارەی کەرکوک داوایەک لەخاوەن بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرا دەکات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 122‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جەباری

ئیدارەی کەرکوک داوا دەکات خاوەن بڕوانامە باڵاکانی پارێزگاکە دۆسێکانیان رادەستی دیوانی پارێزگا بکەن بەمەبەستی رەوانەکردنی بۆ بەغدا.


ئیدارەی کەرکوک ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری ژمارە ٢٧٣ی ساڵی ٢٠١٩ی ئەنجومەنی وەزیران، داوا دەکەین خاوەن بڕوانامەکانی دکتۆرا، ماستەر و دبلۆمی باڵا لەسەرجەم تایبەتی و بەشەکان دۆسێکانیان رادەستی بەشی کاروباری هاوڵاتیان لەدیوانی پارێزگا بکەن.


لەئاگادارکردنەوەکەدا داوادەکات ئەو توێژە لەگەڵ دۆسێکانیان ئەم بەڵگەنامانەش پێشکەش بکەن کە بریتین لە: بەڵگەنامەی تایبەتی ملەوەن ٣ کۆپی، بڕوانامەکانیان، داواکاری دامەزراندن بۆ سەرۆک وەزیران، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران، پارێزگاری کەرکوک، ژمارەی مۆبایل و ئەدرەسی ئەلیکترۆنی و ناونیشان بنوسرێت.


ئیدارەی کەرکوک مەرجیشی داناوە بۆ ئەو کەسانەی پێشکەش دەکەن کە پێویستە خەڵکی کەرکوک بێت و لەهیچ فەرمانگەیەکی حکومی دانەمەزرابێت.
دوایین مۆڵەت بۆ وەرگرتنی داواکارییەکەش رۆژی ٢٢ی تشرینی دووەمی ئەمساڵە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure