تاكو 15ی مانگی داهاتوو هه‌ر به‌ڵێنده‌رێك پڕۆژه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كات سزا ده‌درێت

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 136‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


حكومه‌تی هه‌رێم بووجه‌ی پێویستی بۆ ته‌واو كردنی نزیكه‌ی 200 پڕۆژه‌ی رێگاوبان ته‌رخان كردووه‌، به‌رپرسێكیش ده‌ڵێت "هه‌ر به‌ڵێنده‌رێك تاوه‌كو یه‌ك مانگی تر كاره‌كانی ته‌واو نه‌كات پڕۆژه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌و سزاش ده‌درێت". 


سدقی ئامێدی، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری رێگاوبان، به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "181 پڕۆژه‌ی رێگاوبان خراوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێ كردن و بڕی بودجه‌ی پێویستیش بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ ته‌رخانكراوه"‌. 

وتیشی: "به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڵێنده‌ره‌كان ئه‌نجامدراوه‌ ده‌بێت كاره‌كان به‌ كوالێتییەكی به‌رزو به‌ په‌له‌ ته‌واو بكرێن، چونكه‌ ده‌بێت به‌ر له‌ وه‌رزی باران بارین وسه‌رما و سۆڵە پڕۆژه‌كان ته‌واو بكرێن، كه‌ دوا كات 15ی مانگی داهاتووه‌ بۆ ته‌واو كردنی سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كان، هه‌ر به‌ڵێنده‌رێكیش كاره‌كانی تا ئه‌و كاته‌ ته‌واو نه‌كات پڕۆژه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌و ده‌درێته‌ به‌ڵێنده‌رێكی تر و سزای یاساییش ده‌درێت". 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure