هه‌سه‌ده‌ پێنج گوند كونترۆڵدەكاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 175‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ به‌ره‌ی باكوری ناحیه‌ی تلته‌مه‌ر توانییان شكست به‌ چەند هێرشێكی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بێنن و پێنج گوندیان كونترۆڵكردەوە.


عه‌بدولكه‌ریم عامودی، چالاكوان و چاودێری سیاسی له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "سوپای توركیا و چەكداە هاوپەیمانەكانی بە چەکی قورس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیانكرد و هەوڵی کۆنتڕۆڵ كردنی چه‌ند گوندێكیاندا له‌ سنوری ناحیه‌ی تلته‌مه‌ر".

وتیشی: "ئه‌مڕۆ شه‌ڕ و پێكدادان له‌ گونده‌كانی دەروروبەری تلته‌مه‌ر له‌ نزیك رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی M4 به‌رده‌وامبووه‌ و هه‌سه‌ده‌ وەڵامی توندی هەبووە".

ئاماژەی‌ به‌وه‌شكرد "له‌ به‌ره‌ی باكوری ناحیه‌ی تلته‌مه‌ر شه‌ڕڤانان گونده‌كانی (عه‌زیزیه‌ و مه‌ناخ و داوودیه‌ و جه‌میلیه‌ و عه‌ریشه‌)یان به‌ ته‌واوی كونترۆڵكردووەته‌وه‌ و پاشه‌كشه‌یان به‌ میلیشیاكانی توركیا كردووە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure