حەسەكە.. هەوڵێكی تیرۆریستی پوچەڵكرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 251‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی

ئێوارەی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 16ی تشرینی دووه‌م، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان هه‌وڵێكی تیرۆریستی كه‌ له‌ڕێی ماتۆرسكیلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ ئاماده‌كرابوو، له‌ شاری حه‌سه‌كه‌ پوچەڵكرایەوە.


عه‌بدولكه‌ریم عامودی، چالاكوان و چاودێری سیاسی له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئێوارەی ئەمڕۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستیان بەسه‌ر ماتۆرسكیلێكی بۆمبڕێژ كراودا گرتووە".

وتیشی: "ئه‌و ماتۆرسكیله‌ بۆمبڕێژكراوه‌ له‌ نزیك پردی موه‌دی له‌ گه‌ڕه‌كی موفتی شاری حه‌سه‌كه‌ دانرابووه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ئەندازەی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی بەشێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو توانیویانە ئه‌و هه‌وڵه‌ تیرۆریستییه‌ شكست پێبێنن".

جێی باسه‌ هه‌فته‌ی رابوردوو زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له ڕێی ماتۆرسكیلێك و دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە شاری قامیشلۆیان هه‌ژاند، به‌وهۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی 48 هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید و برینداربوون.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure