كەركوك.. چەكداری نەناسراو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک دەدزن

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 293‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

لەشاری کەرکوک لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک لەبەردەم ماڵەکەی خۆی دەدزرێت.

سەرچاوەیەک لەبنکەی پۆلیسی رەحیماوا ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٦ی تشرینی دووەم بەدواڕۆژی راگەیاند "لەگەڕەکی سۆنە گۆلی باکوری کەرکوک ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک بەناوی ”محەمەد عوبێد“ لەبەردەم ماڵەکەی خۆی دزرا."

وتیشی: "دزەکان ژمارەیان پێنج کەس بووە و لەژێر فشاری چەکدا ئۆتۆمبێلەکەیان لەهاوڵاتییەکە سەندووەو بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون".

سەرچاوەکەی پۆلیس روونیشیکردەوە ئۆتۆمبێلەکە لەجۆری توێتا پیکاب دەبڵ ئەکسل ”مەرزیە“ بووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure