فێستیڤاڵی ماڵی کتێب بۆ شیعر و چیرۆک بەڕێوەچوو
هەواڵ / کهلتور :: پێش 3 هەفتە :: 196 جار بینراوە
دواڕۆژ، بڕیار محەمەد
بەبەشداری ژمارەیەک لە کەسایەتی رۆشنبیری و چالاکوانان، فێستیڤاڵی ماڵی کتێب بۆ شیعر و چیرۆک بەڕێوەچوو.
(ئێوارەی ئەمڕۆ 16ی تشرینی دووەمی 2019) یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی هەولێر فێستیڤاڵی ماڵی کتێب بۆ پێشبڕکێی شیعر و چیرۆک بەڕێوەچوو. بێکەس حەمە قادر یەکێک لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە بەدواڕۆژی راگەیاند: ئەمڕۆ لە یەکێتی نووسەرانی کورد لقی هەولێر فێستیڤاڵی ماڵی کتێب بۆ پێشبڕکێی شیعر و چیرۆک ئەنجامدرا کە تیایدا 40 دەقی شیعری بەشدارییان، تیادا کردبوو، گوڵستان وەلیە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و پلەی دووەمیش سلێمان عەلی بوو.
وتیشی: "هەروەها لەبواری چیرۆکیش کاوان کاوانی و دڵشاد بەرزەوی توانییان خەڵاتەکانی یەکەم و دووەم بەدەست بهێنن".
پ: چ.ع