هەڵبژاردنەکانی یەکێتی لە گەرمیان کێشەی تێکەوت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 605‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

به‌هۆى ده‌مه‌قاڵێ و كێشه‌ و گرفتى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى ناوخۆیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، له‌ كۆمیته‌ى كفرى شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ روویدا و دوو كه‌س برینداربوون. به‌ وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى هۆكارى شه‌ڕه‌كه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ كادرێك ناوى نه‌هاتووه‌تەوە. 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى له‌ گه‌رمیان كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ كاتى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ناوخۆى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان، له‌ كۆمیته‌ى كفرى شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ روویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كادرى ئه‌و حیزبه‌ بریندار بوون. 

وتیشى: "شه‌ڕه‌كه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌ بووه‌، كادرێك ناوى نه‌هاتووه‌تەوە بۆ هه‌ڵبژاردن، بۆیه‌ ده‌مه‌قاڵێی له‌گه‌ڵ به‌رپرسى كۆمیته‌كه‌ كردووه‌ و دواتر كێشه‌ و گرفت دروست بووه‌ و پاسه‌وانێكیش ته‌قه‌ى كردووه‌ و دوو كادیر برینداربوون". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: برینداره‌كان چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه‌ و برینه‌كانیان سووك بووه‌ و لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌وتۆیان نه‌كردووه‌، چونكه‌ كێشه‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌و حیزبه‌وه‌ هه‌بووه‌ و چاره‌سه‌ریان كردووه‌.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure