كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى چوار كوژراو و بریندارى لێكه‌وته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2545‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 16ی تشرینی دووەمی 2019 له‌ ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵاى سه‌ر به‌ قه‌زاى كفرى له‌ ئه‌نجامى كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى شه‌ڕه‌ته‌قه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژراوه‌ و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. 


عه‌لى قه‌دورى، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا كێشه‌ و گرفت له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ روویداوه‌ و به‌هۆى ده‌ستڕێژى گولـله‌وه‌ كه‌سێك كوژراوه‌ و سێ كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون. 

وتیشى: "كوژراو و برینداره‌كان سه‌ر به‌ یه‌ك لایه‌نن و دوان له‌ برینداره‌كان له‌به‌ر سه‌ختى برینه‌كه‌یان ره‌وانه‌ى سلێمانى كراون و به‌ فه‌رمانى دادوه‌ریش فه‌رمانى ده‌ستگیر كردن بۆ چه‌ند كه‌سێك ده‌رچووه‌". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان شه‌ڕه‌كه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى نێوان ئه‌و خێزان و بنه‌ماڵه‌یه‌وه‌ بووه‌. 

باسی لەوەشکردووە: كوژراو و برینداره‌كان له‌ ناو ئۆتۆمبێلێكى نیسان بوون و ته‌قه‌یان لێ كراوه‌ و هه‌موویان خه‌ڵكى گوندى ئۆمه‌ربلن، كوژراوه‌كه‌ش ناوى "سامان محه‌مه‌د ئیبراهیم"ه‌ و ته‌مه‌نى 39 ساڵه‌. 

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure