ترامپ فاشیزم په‌ره‌ پێ ده‌دات

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 175‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان لێبوردنی بۆ دوو تاوانباری جه‌نگ ده‌ركرد و سێیه‌م تاوانباریشی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كانی. 

ئه‌م بڕیاره‌ی ترامپ بووه‌ هۆی ناڕه‌زایی له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكادا، به‌ڵام ئامانجی ترامپ ئه‌وه‌یه‌ به‌م كاره‌ پێگه‌ی فاشیستییانه‌ی خۆی له‌ سوپادا به‌هێز بكات.

یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی لێبوردنی بۆ ده‌ركراوه‌ ئه‌فسه‌رێك بووه‌ كه‌ به‌ تاوانی كوشتن سزای 19 ساڵ زیندانی بۆ ده‌ركراوه‌ و ئه‌وی تریان ئه‌فسه‌رێكی هێزی ئاسمانییه‌ كه‌ دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ ئه‌ندامێكی بێ چه‌كی تاڵیبانی كوشتووه‌. هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌رێكی تریشی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانی كه‌ به‌ تاوانی كوشتن له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دا بووه‌، به‌ڵام دواتر به‌ تاوانی دیكه‌ سزا درابوو و پله‌كه‌ی نزم كرابووه‌وه‌.

پێشتر له‌ مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا ترامپ لێبوردنی بۆ ئه‌فسه‌رێكی تر ده‌ركردبوو. ده‌ركردنی ئه‌م جۆره‌ له‌ لێبوردن به‌وه‌ داده‌نرێت كه‌ دۆناڵد ترامپ ده‌یه‌وێت بزووتنه‌وه‌یه‌كی فاشیستی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كاندا دروست بكات كه‌ پشت ببه‌ستێت به‌ سوپا و پاسه‌وانی سنوور و هێزه‌كانی پۆلیس.

دوای ئه‌وه‌ی ترامپ لێبوردنی بۆ ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌ تاوانبارانه‌ ده‌ركرد بانگهێشتی كردن و ئه‌وانیش سوپاسیان كرد. به‌مه‌ش پێگه‌ی ترامپ له‌ناو راستڕه‌وه‌ توندڕه‌وه‌ ئه‌مریكاییه‌كاندا به‌هێزتر ده‌بێت.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure