خۆپیشاندانەکانی ئێران 22 قوربانی لێکەوتەوە

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 487‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

کەناڵی ئەلعەرەبیە بڵاویکردەوە کە ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئێران گەیشتە 22 کەس کە دوێنێ 5 کەس لە سیرجان دوێنێ گیانیان لەدەستداوە و 4 خۆپیشاندەریش لە شاری مەحمەرە لە باشووری هەرێمی ئەهواز گیانیان لەدەستداوە و 13 کەسیش بەیانی ئەمڕۆ بە فیشەکی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستداوە.

دوێنێ 15ی تشرینی دووەمی 2019 ئەنجومەنی باڵای ئابوری ئێران بڕیاریدا بە گرانبونی نرخی بەنزین و داوای لە دەزگاكانی دەوڵەت كرد پلانەكە وەكو خۆی جێبەجێ بكەن.

هاوکات دوای بڕیارەکە بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین لە هەزار و 500 تمەنەوە بۆ سێ هەزار و 500 تمەن، هاووڵاتیانی چەند شارێكی ئەو وڵاتە ناڕەزاییان دەربڕی و لە هەندێ شاریش رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پۆلسیدا روویداوە.

خۆپیشاندان و مانگرتنەکان لە شەوی رابوردووەوە دەستی پێکردووە و خۆپیشاندەران ئۆتۆمبیلەكانیان لە شەقامەكانی تارانی پایتەخت كوژاندەوە و هاتوچۆیان پەكخست.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure